
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له ماهوارهكانهوه له لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری واشینگۆنی ئا‌مریكا وه‌رگیراون، چالاكییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی “نه‌ته‌نز“، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه، له نێوان ڕۆژه‌كانی ٣٠ی ژانویه تاكوو ٣٠ی سپتامبر، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان له چیای “كۆله‌نگ گهزلا“ی نه‌ته‌نز به ڕێژه‌یه‌كی بهرچاوبهرزتر بووه‌ته‌وه و له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌رگای نوێ بۆ ئه‌و ناوه‌نده ژێرزه‌وینییه ساز كراوه. به وته‌ی كارناسانی ئه‌م بواره، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت یان سانتریفیوژی نوێ لهمدامهزراوهدا ساز بكات یان ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئۆرانیۆمی له سه‌دا ٦٠ بگه‌ینێت به ئه‌و ڕێژه‌یه كه چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ست بهێنێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی نوێ بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆیه‌كی زۆرتر له سه‌ر ئێران یان هێرشێكی نوێ وڵاتانی دیكه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ڕژیم.