6

به پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی سێداره‌ی “ناسر به‌كرزاده” به‌ندكراوی سیاسی و خه‌ڵكی شاری ورمێ، له لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵوه‌شندراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن دادگای باڵای ڕژیمه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و هه‌موو جارێك به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.