مانگرتنی به‌ربڵاوی كرێكارانی به‌نده‌ر له‌ به‌نگلادش

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌نده‌ری چاتاگرای به‌نگلادش دژ به‌ ڕاده‌ستكردنی كاروباری ئه‌و له‌نگه‌رگایه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی حیزبی ناوندیسكووپ، ڕاده‌ستكردنی كاروباری له‌نگه‌رگای چاتاگرام به‌ شیركه‌تێكی ئیماراتی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌. ترمیناڵی ئه‌و به‌نده‌ره‌ به‌ سه‌رمایه‌ی نێوخۆیی و به‌ كه‌ره‌سته‌ی مۆدێڕن ته‌یار كراوه‌ و هیچ بیانوویه‌ك بۆ ڕاده‌ستكردنی به‌ شیركه‌تێكی بیانی قبووڵ ناكرێت. به‌نده‌ری چاتاگرام یه‌كێك له‌ گرینگترین به‌نده‌ره‌كانی به‌نگلادشه‌ و هه‌زاران كرێكار تێدا كار ده‌كه‌ن، ڕاده‌ستكردنی كاروباری به‌نده‌ر به‌ شیركه‌تێكی بیانی ژیان و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌ و كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی پیشه‌ییان نیگه‌رانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net