ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،ئه‌مجه‌د ساڵح زاده‌چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، بۆ دووهه‌مین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.

ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤ مانگ و سێ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net