4

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆی زه‌جیره‌یی له جادده‌ی كامیاران بۆ سنه، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، لانیكه‌م ١٠ هه‌زار هاووڵاتی له ئێران و كوردستان،له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی ڕێگه‌وبان،گیانیان له ده‌ستداوه و به ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.