میلیتاریزه‌ كردنی شاری سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ چوونی پزشكیان بۆ ئه‌و شاره‌

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانیمه‌سعوود پزشكیانسه‌رۆك كۆماری ڕژیم له‌ شاری سنه‌، هێزێكی زۆریان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌ كردووه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كاتژمێر ٧ و ٤٠ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ،مه‌سعوود پزشكیانگه‌یشتووه‌ته‌ شاری سنه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی، هێزێكی زۆری سه‌ركوت و سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی پارێزگای سنه‌ كراون. هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ردانی پزشكیان له‌ شاری سنه‌، بێ ئه‌نجامه‌ و شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی فه‌رمانداری شاری سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشوازی خه‌ڵك له‌ سه‌رۆك كۆماری بژارده‌ی ڕژیم، نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵك پێشوازیان لێ نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو بایكۆتی هاتنیان بوو شاری سنه‌ كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net