ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ ناوه‌كانیڕه‌ئووف فه‌خری، ڕه‌حیم ڕه‌حمانی و وه‌هاب محه‌ممه‌دپوور، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌یوه‌هاب محه‌ممه‌دپوورله‌ ده‌سته‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری پیرانشاره‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌وه‌هابخۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم بكات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ نیگه‌رانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net