3

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌كی به‌هائی خه‌ڵكی شاری ورمێ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ونووس مه‌قسوودی” دایكی دوو منداڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.