گواستنه‌وه‌ی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ ناوه‌كانیشوانه‌، ئه‌حه‌د و ئومید خزرنژادبه‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده‌ كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباد، به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان، هه‌ر یه‌ك حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ پێشووتر پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net