ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئەوڕۆ یەکشەممە ١٠ئ بەفرانبار دۆسیەی موجاهد کوورکوور زیندانی سیاسیی بە حوکمی ئێعدام بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمی ئێعدام ڕەوانە کراوە.
موجاهد کوورکوور لەدایکبووی گوڵانی٢٦٨٣ی کوردی، لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئیزەیە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لە هێرشی چەکدارانەی هێزە ئەمنیی و ئینتزامییەکان بۆ گوندی پرسوراخ لە دەورووبەری ئیزە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە موجاهد کوورکوور بێبەری کراوە لە دادوەری دادوەرانە، ئەشکەنجە و ناچارکراو بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە.
بەپێی بانگەشەی هێزی قەزایی تاوانباری سەرەکی دۆسیەی تەقەکردنی ٢٥ی خەزەڵوەر لە خۆپیشاندەران لە ئیزە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گشتگیری ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، ٧ هاوڵاتی ئیزەیی وەکوو کیان پیرفەلەک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
لە دۆسیەنانەوەیەک چەندد هاوڵاتی دەستبەسەر کران وەکوو موجاهد کوورکوور کە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا. بەڵگەیەکی قایم بوونی نییە کە دەری بخات ناوبراو بووە بەهۆکاری کوشتنی کیان پیرفەلەک و دیکەی کوژراون.
دەرکردنی ئەم حوکمە لە دۆخێکدایە کە بنەماڵەی کیان پیرفەلەک دەیان جار بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە بکوژانی کوڕەکەیان هێزە حکوومییەکانن.
بەپێی کوتەی بنەماڵەی پیرفەلەک موجاهد کوورکوور هۆکاری کوشتنی کیان پیرفەلەک نین و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردین.
دەرکردنی حوکم و ناردنی بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمەکان لە بابەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بێسەروشوێن کردنی ڕقەبەرانەیە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە.
ق.ش