3

ڕۆژی ڕابردوو، دوو پزیشكی ددانی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناسناوی “ئازاد سۆبحانی و زانیار مورادی” به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دیوانده‌ره كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكوانه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.