
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ ، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی حەبیبوڵڵا فەتحی ، یەکێک لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” لەدیواندەرە، بنەماڵەکەی بە ئامادەبوونیان لە سەر گڵكۆكه‌ی یاد و ناویان بەرز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری دیوانده‌ره، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی و بە وتنه‌وه‌ی درووشم، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. شایانی باسه “حه‌بیبوڵڵا فه‌تحی” ڕێكه‌وتی ٢٨یخەزەڵوەریساڵی ١٤٠١ هه‌تاوی، کاتی ناڕه‌زایه‌تییه جەماوەرییەکانی ئەم شارە دژ به ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەت گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.