3

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز، پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “سه‌جاد غه‌رباوی، حسێن جه‌لال و عه‌لی حه‌مدی” به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له گۆڕانییهكدا كه جه‌خت له سه‌ر كولتوور و یه‌كانگیری خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ئێران ده‌كات، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراون. شایانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات ده‌ستیان به سه‌ر په‌یج و كوناڵهكانی ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرتووه و ڤیدیۆكه‌یان سریوه‌ته‌وه.