51
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناونیشانی سەنعان نەورۆزی ٢٦ساڵ تەمەن بەتۆمەتی لەقاودانت بەڵگە نهێنییەکان بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە سەنعان نەورۆزی ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەتۆمەتی هاریکاری گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەتۆمەتی ئاشکداکردنی بەڵگە نهێنییەکان دادگایی کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە ڕێکەوتی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، بە سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.
ق.ش