به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی میدیایی شاری بانه‌

له‌ ڕۆژتانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری بانه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گوشارێكی زۆریان هێناوه‌ته‌ سه‌ر چالاكانی میدیایی كه‌ هیچ بابه‌تێك سه‌باره‌ت به‌ كه‌م ئاوی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری بانه‌ و هه‌روه‌ها گوشاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ سه‌ر به‌رپرسانی ناكارامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و میدیایی ئه‌و شاره‌، هه‌وڵی ڕێگری له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و هه‌واڵه‌ ئه‌ده‌ن. شایانی باسه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكان به‌ڵێن وه‌رگیراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دووسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net