كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوی پاڵاوگه‌ی گازی هووه‌یزه‌ له‌ خه‌لیجی فارس

 

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ كێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوی پاڵاوگه‌ی گازی هووه‌یزه‌ له‌ خه‌لیجی فارس، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له‌ به‌رده‌م ئوستانداری پارێزگای خوزستان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئوستانداری به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی بۆ ئه‌و شیركه‌ته‌ داوه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه‌ ئیزنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكاران بۆ سه‌ر كاره‌كانیان پێیان نادرێت. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ هۆیده‌ر كرانیان له‌ سه‌ر كار، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net