بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

کردنەوەی کتێبخانەی مەستوورەی ئەردەڵان لە شاری ئامه‌د

کردنەوەی کتێبخانەی مەستوورەی ئەردەڵان لە شاری ئامه‌د

 

ڕۆژی ڕابردوو، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “یەک کتێبخانە بۆ هەر گەڕەکێک”، شارەوانیی شاری ئامەد له‌ باكووری كوردستان، كتێبخانه‌یه‌كیان به‌ ناوی “مه‌ستووره‌ ئه‌رده‌ڵان”،  یەکەم مێژوونووس و شاعیری ناوداری کوردی، كرده‌وه‌.

لەو ڕێوڕەسمەدا، سێرا بۆجاک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئامەد، ڕایگەیاند کە كردنه‌وه‌ی کتێبخانەیه‌كی نوێ، بەشێکه‌ لە بەرنامەی فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنی خه‌ڵك به‌ سەرچاوەی پەروەردەییه‌ و جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێشوازیی خوێندکاران و گەنجان له‌ دامه‌زراندنی ووكتێبخانه‌ی نوێ له‌ گه‌ره‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌، نیشانەی پێویستیی هه‌وڵدانێكی زۆرتر به‌ مه‌به‌ستی ساز كرانی ژینگه‌یه‌كی ئاكاده‌میك و په‌روه‌رده‌یی بۆ جه‌وانانه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە