6

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “چیاكۆ ڕه‌زایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.