6

به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “بێهزاد ڕه‌سوولی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به هۆی به‌رده‌وامی مانگرتنی له خواردن، له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، كاتی سه‌ردانی له شاری ئیسفه‌هان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بێبه‌ش كرانی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی، زیاتر له ٧٠ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و به هۆیه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندورستیدایه.