ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتی بێسەروشوێن کراو ئیدریس فەقهی چالاکی سیاسیی ٢٩هەمین مانگی پڕکردەوە.
شیاوی باسە کە، هاوڵاتی ئیدریس فەقهی ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، لەکایەن هێزەکانی بڕیارگەی هەمزەی ڕێژیم لە بۆکان ڕفێنرا و تا ئێستە هیچ چەشنە پێوەندییەکی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. لە ماوەی ئەم ٢٩ مانگە، دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتیی قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان لە دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە بواردووە و بەردەوام حاشایان لە دەسیبەسەری ناوبراو کردووە.
شیاوی باسە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، فاتمە مەقسوودی دایکی داواکاری ئەم هاوڵاتییە لە گرتەیەکدا دڵنیایی خۆی لەمەڕ دەستبەسەری کوڕەکەی پشتڕاست کردەوە و زیندووبونی کوڕەکەی ڕاگەیاند و باسی ناجێگیربوونی جەستەیی و ڕۆحی خۆی ورووژاند و لە درێژەدا بەرگری لە مافی هەبوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتنی منداڵەکەی کرد.
شیاوی باسە کە، هەڵسووکەوتی ڕێژیمی ئيران نموونەی بەرچاوی پێشێلکاری مافی مرۆڤە.
ق.ش