36
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، نەوید بەرزنجە خەڵکی شاری سنە دوکتۆرای فەلسەفە و هونەر و مامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەندی تاران پاش وەدەرنانی لە زانکۆ دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، ناوبراو لە مامۆستایانی خۆپیشاندەر و هاوڕای خەڵک لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بووە و قوربانی سیاسەتی سڕینەوەی سیستەمانەی بلیمەتە خەڵکییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بووە.
جێی سەرنجە پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
ق.ش