6

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لاتقاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی ۆخانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.