10

ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “حامد نه‌باتی” كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.