7

به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له شاری زاهدان و چه‌ند شاری دیكه، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانبار ، له شاری زاهدان دژ به ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان له دوایین خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی به‌لوچستان دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، پێشه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه ترسی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی به‌لووچ له دڵیاندایه، به توندی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا هیچ ئه‌نجامێكیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو ناڕازیان ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده‌كانی حكومه‌تدا گرتووه.