بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بانگهێشتی  عەفووی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

بانگهێشتی  عەفووی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

عەفووی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتێک، داوای لە هاووڵاتیانی ئێران کردووە ئەگەر دەستڕاگەیشتنیان بە پەیوەندی دەرەوەی وڵات هەیە، زانیاری و شاهیدییەکانیان دەربارەی سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزاییان بنێرن بۆ ئەم دامەزراوە.

لە بیانیەکەدا هاتووە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەرکوتکردنی مەرگبار لە سەرانسەر ئێرانی توندتر کردووە و بە پچڕاندنی ئینتەرنێت هەوڵ دەدەن قەبارەی ڕاستەقینەی تێکدانی مافەکانی مرۆڤ و تاوانە نێودەوڵەتییەکان بشارنەوە.

عەفووی نێودەوڵەتی داوای لە ناڕەزاییان، شاهیدیان، کادری پزیشکی و هەموو ئەوانەی زانیاری وردیان هەیە لەسەر گیانی‌لەدەستداوان، برینداران، تەقاندنەکان و دۆخی نەخۆشخانەکان، غەسالخانەکان و ناوەندەکانی سەرکوتکردن کردووە پەیوەندی بکەن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە