پشتیوانی كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاتانی ئۆروپا و ئۆسترالیا له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێران دژ به‌ ڕژیم

ڕۆژی ڕابردوو، به‌رپرسانی پله‌به‌رزی كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاتانی ئۆروپا، ئۆسترالیا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ناتۆ، جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر ببێته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،گۆنتێر فێهلینگێربه‌رپرسیكۆمیته‌ی ئۆتریشی به‌رفراوانكردنی ناتۆ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داخوازی له‌ وڵاتانی ناتۆ و ئۆروپا كردووه‌ كه‌ دژ به‌ كۆماری ئیسلامی شه‌ڕ ڕابگه‌ینن و ڕژیمی به‌ ڕێكخراوه‌یه‌كیتیرۆریستیناوبردووه‌. هه‌روه‌هائانتۆنی ئالبانیزیسه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا،فرێدریش مێرتزسورۆك وه‌زیرانی ئاڵمان،پێنی وانگوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی پله‌به‌رزی وڵاتانی ئۆروپایی، خوازیاری دانانیسپای پاسدارانله‌ نێو گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، گوشارێكی زۆرتری ئابووری و سیاسی  بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نه‌دانی نوێنه‌رانی ڕژیم له‌ پارله‌مانی ئۆروپا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net