
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له زیندانی ئه‌قتان، لانیكه‌م ٢ هه‌زار به‌ندكراوی داعش له ئه‌و زیندانه هه‌ڵهاتوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له زیندانی ئهتقانی ڕه‌قه كه به‌رپرسیاری ئه‌منیه‌تی ئه‌و زیندانه‌یان له ئه‌ستۆدا بوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا به توندی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانی ئه‌تقان و لانیكه‌م ٢ هه‌زار به‌ندكراوی داعش كه له ساڵانی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌ڵهاتوون و ئێستا به ئازادی له سووریادا ده‌گه‌ڕێن. شایانی باسه كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌رپرسانی باڵای ڕژیمی سووریا كه له كاتی ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له ئه‌و زیندانه‌دا بوون، كه ئێستا پشتیوانی چڕی حكومه‌تیان له گه‌ڵه.