3

ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “شه‌هر بابه‌ك” سه‌ر به پارێزگای كرمان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درانه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئۆتۆمبیلی ئه‌و سێ شارومه‌نده به‌لووچه به ناوه‌كانی “موبین، ئیلیاس و عارف شه‌هنه‌وازی” خه‌ڵكی شارستانی “خاش” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ ئاگاداری دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به هۆیه‌وه “موبین شه‌هنه‌وازی” گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه دوو هاووڵاتی دیكه كه له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بوون، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.