
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی رێبهندان خانەنشینانی کارگری تهئمینی ئیجتماعی لە چهندین شاری ئیران لهوانه، شوش، ڕەشت و تاران، لە ناڕەزایەتیی بە گرنگی پێنهدانی بهرپرسان سهبارهت به داواکارییە سنفییەکانیان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
ئەم خانەنشینانە بە توندی ڕەخنە لە بارودۆخی خراپی ژیان و مەعیشەتی خۆیان دەگرن و دەڵێن: بەرزبونەوەی بێپێشینەی نرخەکان، ئاستی نزم و خراپی خزمەتگوزارییە تەندروستی و رفاهییەکان، خانەنشینانی تهئمینی ئیجتماعی تووشی کێشەی زۆر کردووە. خانەنشینان داوای جێبەجێکردنی ماددەی ٩٦ی یاسای دابینکردنی کۆمەڵایەتی، زیادکردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی نرخی ڕاستەقینەی سەبەدی ژیان، چارەسەری تەندروستی بەبێ بەرامبەر و هەڵوەشاندنەوەی بیمەی تەکمیلی، هەروەها پارەی جێژنانهی کارگری لە پێش ساڵی نوێ دەکەن. ئهوان هەروەها ناڕەزایەتییان لە زیادکردنی پلەکانەی مووچە ڕادەگەیەنن و داوای زیادکردنی بەپێی تێچووی ژیان دەکەن.