
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ كرێكار له شاره‌كانی نه‌یشابوور، ساوجبلاغ و تاران، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداوی كار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی نه‌یشابوور، به هۆی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی له شیركه‌تێكی شاره‌كی پیشه‌یی خه‌یام، گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌یه‌ك له شارۆچكه پیشه‌یی كاوش له شارستانی ساوجبلاغ، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ ڕێبه‌ندان، به هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌یه‌ك له شه‌قامی خه‌یامی شاری تاران، كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.