ئازادی چالاكێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری كرماشان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری كرماشان، پاش تێپه‌ڕبوونی ٣٣ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویمه‌هسا زارعی، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو تا كاتی ئازاد كرانی، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمدا بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net