6

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئه‌رده‌بیل و نه‌یشابوور، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و سرویسی هاتوچۆیان، تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری نه‌یشابوور و شاغڵ له شیركه‌تێكی به‌رهه‌مهێنانی خۆركی ئاژه‌ڵان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ١٢ كرێكاری دیكه‌ی شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی دووهه‌می شاری ئه‌رده‌بیل، به هۆی هه‌ڵدێرانی پاسی هاتوچۆیان، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.