5

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “شه‌هاب نادری” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ده‌ڕه‌درێژ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دوادچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.