
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تای، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و میاندواو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵاهی” خه‌ڵكی گوندی “گۆگجه‌لی” سه‌ر به شاری بۆكان و “ئه‌نوه‌ر چووپانی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “خانكه‌ندی” سه‌ر به شارستانی “میاندواو“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.