7

شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی یگان ویژه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی شه‌وی پێنجشه‌ممه به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی سه‌ربازییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “په‌رویز به‌نگینی” و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و هه‌روه‌ها بهوئهوپهڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.