4

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه، “فوئاد فه‌تحی” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، دژ به گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ به‌ندی زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌ها گوشاری به‌رپرسانی ڕژیم له زیندانی ئێڤین، مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای مانگرتنی ناوبراو له خواردن، تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه، به‌رپرسانی زیندان وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نیا پێیان ڕاگه‌یاندووه كه پێویسته واز له مانگرتنه‌كه‌ی بهێنێت.