
ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌شداربووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی تۆرنتۆی كانادا هو پاریسی فه‌ڕانسه، به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین مه‌راسم ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕۆژی ڕابردوو به سه‌دان هاووڵاتی ئێرانی به بانگه‌وازی شه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئێرانی كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك و به‌شداربووانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بوون. هه‌روه‌ها له شاری تۆرنتۆی كانادا ئێرانیانی ئازادیخواز، به به‌ڕێوه‌بردنی مراسمێك ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كردنه‌وه.