
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ٧٥٢ی ئوكراینی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌زاران هاووڵاتی ته‌نیا به هۆی ناڕازی بوون به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، داخوازی ئازادی و به‌رابه‌ری و هه‌روه‌ها قه‌بووڵ نه‌كردنی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت، به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت كراون و ته‌نانه‌ت ته‌رمی كۆمه‌ڵێكی زۆریان بێسه‌روشوێن كراوه. له كۆتایی به‌یانناممه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن و هه‌روه‌ها دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی تندتریان هه‌بێت.