3

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، حکومەتی له‌هستان له درێژه‌ی بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئامریکا، داوای لە هاووڵاتییەکانی کردووه کە بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئەم هۆشدارییە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمنیی نوێی حکومەتی له‌هستان و جه‌خت لەسەر ئەوە کراوه‌ته‌وه کە ڕەنگە له چەند کاتژمێری داهاتوودا هەلومەرجی ئەمنی بگۆڕێت و ئیمكانی چۆڵكردنی وڵات سنووردار بێت. شیانی باسە که ئەم داواکارییە له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که دانوستانە ناڕاستەوخۆكان له ئوتریش به‌رده‌وامن، بەڵام ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچەدا هه‌روا له په‌ره‌سه‌ندندایه.