3

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له لایه‌ن “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئامریكاوه ته‌نیا ماوه‌یه‌كی ١٠ ڕۆژه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دیاری كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌بێ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا چارەسەرییه‌ک بۆ پرسی ئێران بدۆزرێتەوە و جەختی سه سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران نادرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات. لە هەمان کاتدا، نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی لە نیویۆرک بە نامەیەک بۆ سکرتێری گشتی و شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دا کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیدا، هەموو بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە “ئامانجی ڕه‌وا” دەزانێت.