4

به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “یه‌عقوب محه‌ممه‌دی” كه‌سایه‌تی ناسراوی خه‌ڵكی شارستانی ئاوادانان، پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بێڕێزییه‌كی زۆر به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرابوو. شایانی باسه كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئازادی ئه‌و چالاكوانه، دانیشتوانی شاره‌كانی ئاودانان و مورموری له پارێزگای ئیلام، دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و حكومه‌تیان ناچار به ئازادی ئه‌و هاووڵاتییه كردووه.