ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی له‌ مه‌راسمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ هاووڵاتیانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌، دایكێك و كچه‌كه‌ی به‌ هۆی به‌شداریان له‌ مه‌راسمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنیحسێن سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانینیروانا توربه‌تی نه‌ژاد و سایه‌ ئه‌میرخانیله‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریان له‌ مه‌راسمه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دوادچوونی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net