4

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، شارومه‌ندانی عێراقی كه له ئێران به‌رده‌وامی به خوێندنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داوایان لێ كراوه كه له زووترین كاتدا ئێران به‌جێ بهێڵن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ر بنه‌مای به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و كۆماری ئیسلامی دراوه و له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌مه له كاتكێدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، وڵاتانی سربستان، هند، سوئد و چه‌ندین وڵاتی دیكه، داوایان له هاووڵاتیانیان كردووه كه له زووترین كات ئێران به‌جێ بهێڵن تاكوو زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.