7

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ٣٠ كه‌سایه‌تی، ١٦ شیركه‌ت و ١٢ كه‌شتی په‌یوه‌ندیدار به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئامریكاوه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئا‌مریكا به مه‌به‌ستی لاوازكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه به مه‌به‌ستی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌ی موشه‌كی به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌و ٣٠ كه‌سایه‌تی، كه‌شتی و شیركه‌ته‌ی خستووه‌ته لیستی گه‌مارۆكانه‌وه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا چه‌ندین ڕێكخراوه و كه‌شتی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌نارده‌كردنی نایاسایی نه‌وت بۆ وڵاتانی دیكه، بخرێنه لیستی گه‌مارۆكانه‌وه.