4

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پایتەختی ئێران لە ژێر شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکادایە و چەندین ناوچەی هەستیار و ناوەندی حکومی بە توندی کراونەتە ئامانج.
بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بینای وەزارەتی ئیتلاعات لە ناوچەی سەیدخەندان، هەروەها سەعادەت ئاباد، وەنەک و چەند شوێنێکی دیکە، بەر تەقینەوەی بەهێز کەوتوون و دوکەڵی ڕەش لە ئاسمانی تاران بڵاو بووەتەوە. شایانی باسە لە هەندێک ناوچەدا هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکان داخراون و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی قوربانییان یان ئاستی ڕاستەقینەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە زیانێکی زۆری ماددی دەکەن.