پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەمە، چەندین بنکەی سپای پاسداران، ناوەندە هەواڵگرییەکان و باڵەخانە حکومییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و لوڕستان کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بنکەیگەشکیکە یەکێکە لە بنکە ستراتیژییەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی کامیاران، ئەمڕۆ بە تەواوی لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لەناو چوو. هەروەها دوو باڵەخانەی سەر بە بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان کرانە ئامانج. هاوکات فەرنداری و ناوەندە حکومییەکان لە شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان، سەردەشت، پاوە، جوانڕۆ و بانە، کرانە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنەی تەرمی کوژراوەکان لە یەکێک لە سەربازگەکانی سەر بە سپا لە بانە بڵاوکراوەتەوە. هەروەها بارەگای فەرماندەیی فراجا لە شاری نوورئاوای پارێزگای لوڕستان هێرشی کرایە سەر.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net