بەرزبوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش هێرشە سەربازییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچە، گوشارە سیاسییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاد بووەتەوە و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە وتوویانە کە سیاسەتیان لە بەرامبەر تاران توندتر دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کاردا نییە و سیاسەتی واشینگتۆن بەرەو توندترکردنی فشار لە سەر تاران دەڕوات. هەروەها بەپێی ئەو وتانە، ئەمریکا هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی گوشاری سیاسی و ئابووری، کۆماری ئیسلامی ناچار بە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بکات

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net