هەڕەشەی عەرەبستانی سعوودی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، عەرەبستانی سعوودیە هەڕەشەی کردووە ئەگەر هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەم وڵاتە بەردەوام بن، ڕیاز وەڵامی سەربازی دەداتەوە.

بەپێی زانیارییەکان،فەیسەڵ بن فەرحانوەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی ڕابردوو،مەسعوود پزشکیانسەرۆک کۆماری ڕژیم بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆتایی بە هێرشەکانیان بۆسەر وڵاتانی دراوسێ دێنن، بەڵام چەند کاتژمێر پاش وتەکانی، چەندین هێرشی نوێی بۆ سەر چەند وڵاتێک ئەنجام داوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net