هوشداری ئەمنیەتی فەرماندەی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا به هاووڵاتیانی مەدەنی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا هوشدارییەکی ئەمنی ئاراستەی شارومەندانی مەدەنی لە ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی ناوچە قەرەباڵغەکان بۆ چالاکییە سەربازییەکان، گیانی خەڵکی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سپای پاسداران لە هەندێک شاری وەک دێزفوول، ئیسفەهان و شیراز ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و شوێنە قەرەباڵغەکانی کردووەتە شوێنی هاویشتنی مووشەکی بالستیکی و دڕۆنە ئینتحارییەکان. بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەم هەنگاوە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ناوچە مەدەنییەکان پێگەی پارێزراوی خۆیان لەدەست بدەن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ببنە ئامانجی ڕەوای سەربازی. شایانی باسە کە فەرماندەی سێنتکام لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە هێرشکردن بۆ وڵاتانی کەنداو و بەکارهێنانی خەڵک وەک قەڵغانی مرۆیی، نیشان دەدات کە هیچ بایەخێک بۆ گیانی مرۆڤەکان دانانێت و هەروەها هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا داوایان لە شارومەندانی ئێران کردووە بۆ پاراستنی گیانیان، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نزیکی شوێنە سەربازییەکان نەبنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net