15

ڕۆژی ڕابردوو، چەند بارهگایەكی حهشدی شهعبی له ناوچەكانی ڕەشیدیە و مەلایین له شاری مووسڵ بۆردومان كران.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ڕۆژی ڕابردوو چەند لیوایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕەشیدیە و مەلایینی مووسڵ بە مووشەکی هێزە هەواییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیکی زۆر لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژرراون. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئامریکا و ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، چەندین جار پێگەکانی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆری گیانییان بەر کەوتووە.